لە عبداللە بن عمر دەگێڕێتەوە،پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم فەرموویەتی:(خەڵکی وەک ئەو سەد حوشترە وەهان،کە یەک دانەیان کەڵکی ئەوەی نیە بۆ سواربوون سوودی لێ وەرگریت)

وەرگێڕانی:یەحیا ئیسماعیل

لە عبداللە بن عمر دەگێڕێتەوە،پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم فەرموویەتی:(خەڵکی وەک ئەو سەد حوشترە وەهان،کە یەک دانەیان کەڵکی ئەوەی نیە بۆ سواربوون سوودی لێ وەرگریت)،زۆرێک لە خەڵکی وا لەم فەرموودەیە حاڵیی دەبن کە خەڵکی دڵسۆز و بەوەفا زۆر دەگمەنە کە خەمی هەڵگرتنی ئەمانەت لە ئەستۆ بگرن، وەک چۆن لە سەد حوشتر یەک دانەیان کەڵکی ئەوەی هەیە بۆ سواربوون بەکاری بێنیت؛چونکە ئەوەی شیاوە بۆ ئەو ئەرکە دەبێت توانای بەرگەگرتنی زۆربێت و ئاسان ڕام بکرێت؛ابن کثیریش لە مانای ووشەی الراحلة دەفەرموێت:(کەسی باش و ڕەسەن لەناو خەڵکدا لە کەمی و دەگمەنیدا؛وەک حوشتری ڕەسەن و بەتوانا وەهایە لە هەڵگرتنی بار و قورسایی  کە ئەمەش کەمە لەناو حوشتردا)

ابن قتیبەش دەڵێت:(حوشتری باش و ڕەسەن کە هەڵدەبژێردرێت بۆ سواربوون،ئەوەیە کە هەموو سیفاتێکی تێدایە،کە ئەگەر لە ناو حوشتردا بوو دەناسرێتەوە)

(الراحلة) بە نێر و مێش دەوترێت؛ ئەزهەری دەڵێت:ووشەی الراحلة لەناو عەرەبدا؛نێری ڕەسەن و مێی ڕەسەنە،ئەو پیتی (الهاء) بۆ زیادەڕەویە.

پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم (الراحلة)بە نمونە هێنایەوە بۆ ڕەنج و زەحمەتی کێشان و توانای هەڵگرتنی ئەمانەت،بە گەڕان بەناو جۆرەکانی حوشتردا بینیم –بۆ نمونە نەک تەنیا هەرئەوەنە بن- (الراحلة) جۆرێکە لە ناو چەندین جۆری دیکەدا،کە مەبەست لێی ئەو حوشترەیە بەکەڵکی گەشت کردن دێت،وەلێ جۆرەکانی دیکە توانای ڕاپەڕاندنی ئەرکی دیکەیان هەیە،بۆنمونە:حوشتری تایبەت بە شیردان و ئاوس بوون کە پێی دەوترێت (المجاهیم)،کە بەوە جیادەکرێتەوە قەبارەی گەورەیە و شیری زۆرە،بەڵام بەکەڵکی گەشت کردن نایەت وەک (الراحلة)،جۆرێکی دیکە هەیە پێی دەوترێت (المعاوید) کە نێرەی حوشترە و بۆ دەرهێنانی ئاوی ناو بیر سوودی لێ وەردەگرن،جۆرێکی دیکەش هەیە پێی دەوترێت (القعود) کە بەکاردێت بۆ سواربوون و هەڵگرتنی پێداویستی شوانەکان.

حاڵیی بوونی بانگخواز و پەروەرشیاران لە مەبەستی پێغەمبەر صلی اللە علیه و سلم لەبارەی کەمی (الرواحل) لەناو خەڵکیدا بێگومان تێگەشتنێکی دروستە،وەلێ هەندێک کەس بازنەی تێگەشتنی بەرتەسک دەکاتەوە بە تەرکیز کردن لە سوود وەرگرتن لە (الرواحل) بەتەنیا بێ سوود وەرگرتن لەوانی دیکە کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە،ئەمانەش پێویستیان بەوەیە کە بازنەی تێگەشتنیان فراوان بکەن بەوەی بەدەر لە (الرواحل) ئەوانی دیکەش بەکاربهێنرێت بۆ ئەرک و ئیشی جیاواز-هەروەک چۆن لەباسی تایبەتمەندی جیاوازی جۆرەکانی حوشتردا ڕوونمان کردەوە-.دەربڕینی پێغەمبەریش صلی اللە علیه وسلم زۆر وورد بوو و ڕەهەندێکی ڕەوانبێژی هەیە لە هەڵبژاردنی حوشتردا بەشێوەیەکی تایبەت؛لەو ئاماژەیەی کە تێیدایە لەوەی کە چۆن الرواحل سوودی لێوەردەگیرێت لە هەڵگرتنی ئامەنەت و پشتی پێدەبەسترێت لە ئەرکە قورسەکان،جۆری دیکەش هەیە کە هەر یەکەیان بەپێی تایبەتمەندی خۆی دەکرێت سوودی لێوەرگیرێت.

وەک چۆن خوای گەورە حوشتری دروست کردووە بە چەندین جۆری جیاواز،هەر جۆرە تایبەتمەندیەکی دیاریکراوی هەیە  و بەهۆیەوە دەناسرێتەوە؛مرۆڤیش بەهەمان شێوە بەدی هاتوون،هەر یەکەیان شارەزایی لە بوارێکدا هەیە و ئارەزووی تایبەتی خۆی هەیە،ئەرکی پەروەرشیاریش ئەوەیە کە هەر کەسە لەو شوێن و مەیدانەی حەزی پێدەکات و شارەزایەتی دابنێت و دەست بەکاری بکات،پێغەمبەریش صلی اللە علیه وسلم هەر بەهەمان شێوە مامەڵەی دەکرد لەگەڵ هاوەڵانیدا،کە دەفەرموێت:(بەسۆزترین کەس بە ئومەتەکەم ئەبوبەکرە،توندترینیشیان لەسەری ئاینی خودا عومەرە،بەحەیا و شەرمنترینیشیان عوسمانە،دادوەرترینیشیان عەلی کوڕی ابی طالبە،خوێنەرترینیشیان بۆ کتێبەکەی پەروەردگار ابی بن کعبە،زاناترینیان بە حەڵاڵ و حەرام معاذ بن جبل،ئەوەیان کە پتر لە هەمووان زیاتر فەرزەکان جێبەجێدەکات زەید بن ثابتە،هەموو ئومەتێک دەست پاکێکی هەیە،دەست پاکی ئەم ئومەتە ابو عبیدة بن الجراحە)،پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم لەڕێی زانینی حەز و شارەزایی هاوەڵەکانی توانی هەریەکەیان لە شوێنی گونجاوی خۆی دانێت،بەمەش هەریەکەیان بوون بە خشتێکی بەهێز لەپێکەوەنانی بینای ئومەت.

ئیدی پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم تەنیا دەستە بژێرەکانی هەڵنەبژارد و واز لەوانی دیکە بهێنێت بێ ئەوەی سوود و کەڵکیان لێوەرگرێت،بەڵکو هەر کەسێکی لەو جێگەیەی کە شارەزابوو تێیدا دادەنا،وەک چۆن معاذ بن جبلی دانا بۆ بواری زانست و زانیاری و، مصعب بن عومەیر لەبواری بانگەواز و،ابا موسی الأشعری لەبواری خوێندنەوەی قورئان،بیلال لە مزگەوت بۆ بانگ دان بەهۆی زوڵاڵی دەنگیەوە و،ثابت بن قیس لە ووتاردان بەهۆی ئەوەی خاوەن دەنگێکی بەرز بوو و زمان پاراو بوو و،نعیم بن مسعود لە جەنگی ئەحزاب بۆ دووبەرەکی خستنە ناو دوژمنانەوە چونکە هۆزەکەی هێشتا نەیان زانیبوو موسڵمان بووە،دحیة الکلبی و عبداللە بن حذافة السهمی و عمروا بن العاص و عمرو بن امیة الضمری و حاطب بن ابی بلتعة وەک نوێنەر ناردنی بۆ لای پاشاکان بەهۆی ناوبانگ و زمان پاراوی و لێزانیان و،خالد بن ولید و عکرمة بن ابی جهل و اسامة بن ابی زید بۆ جەنگ کردن چونکە بەتواناتربوون لە بواری هونەری جەنگیدا؛وەک چۆن پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم هەموو ئەمانەی دەست نیشان کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرک و فەرمانە مەزنانە؛خەڵکی دیکەشی دەست نیشان کرد بۆ ئاودان بە سوپاکان و ئامادەکردنی خواردن بۆیان و چاودێریکردن و پاسەوانی کردن و،ئەو ئەرکانەی دیکە کە پێویستی بە توانا و شارەزایی زۆر نیە، هیچ کەسێک لە کۆمەڵگەی پێغەمبەر بێ ئیش و فرمان نەبوو و هەمووان لەوەی شارەزا بوون تێیدا بە باشترین شێوە ئەنجامیان دەدا.

ئەگەر پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم تەنیا دەستەبژێرەکانی هەڵبژاردایە،ئەوە ژمارەیەکی کەم لە هاوەڵانی هەڵدەبژارد و گرنگی نەدەدا بەوانی دیکە،بەڵام ئەو مەزنترین پەروەرشیار و بانگ خوازی ڕۆشن بینە کە سوودی لە وزەی هەموو تاکێکی موسڵمانی چواردەوری وەردەگرت و بەکاری دەهێنا بۆ بنیادنانی بینای ئیسلام،بێ موجامەلە و خاتری و خۆتری کەس،پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم هەندێ داواکاری هاوەڵانی ڕەتکردەوە کە لەگەڵ مەیل و توانایاندا نەدەگونجا؛ابو ذر بە پێغەمبەری فەرموو:ئەی پێغەمبەری خودا،ئایا بەرپرسیارەتیم نادەیتێ؟دەڵێت:پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم بە دەستەکانی کێشای بە شانمدا و پاشان فەرمووی:(ئەی ابی ذر تۆ لاوازیت،ئەوەش ئەمانەتە،ڕۆژی دواییش سەرشۆڕی و پەشیمانیە،مەگین کەسێک حەقی بدات و ئەوەی لەسەر شانیەتی جێبەجێ بکات).

سود وەرگرتن لە توانای پەروەردەکراوان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و گەڕەلاوژێ نابێت،بەڵکو بەوە دەبێت هەر کەسە و بە پێی توانای خۆی لەو شوێنە دانرێت کە گونجاوە بۆی.

بابەتەکە تەنها لەوەدا کورت نەبوویەوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم ئەو ئەرک و فەرمانانە بداتە هاوەڵان کە لەگەڵ تواناکانیاندا دەگونجێت،بەڵکو شتەکە لەوە دوورتر بوو؛پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم سوودی لە بیرۆکە و ئەزموونی شارستانیەتەکانی دیکە وەرگرت کە موسڵمان نەبوون؛وەک پەسەندکردنی بیرۆکەی سەلمانی فارسی لە هەڵکەندنی خەندەق لە سنوری باکوری مەدینەی منەوەرە،وەک هۆکارێکی بەرگری کردن لە جەنگی ئەحزاب،لەگەڵ ئەوەی ئەمە بیرۆکەیەکی فارسیە لە بنچینەدا،هەروەک پەسەندکردنی ئەزمونی ڕۆمی لە دارتاشیدا؛کاتێک تمیم الداری پێشنیاری کرد مینبەرێکی بۆ دروست کات،ئەویش ڕازی بوو،لەکاتێکدا لە بنچینەدا بیرۆکەیەکی ڕۆمی بوو.

پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم پشتی بە کۆمەڵێک بیرۆکە دەبەست کە لە ژیارە ناموسڵمانەکانەوە وەرگیرابوون،مادەم لەگەڵ عەقیدە و یاساکانی ئیسلام ناکۆک نەبوون.

لەکۆتاییدا:پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم وەختێ ئاماژەی بە (الرواحل) کرد ئاماژەی بە جۆرێکی دیاریکراو دەکرد لە لوتکەی هەڕەمەکەدا،جۆرێک کە لەوانی دیکە جیادەکرانەوە بەوەی توانایەکی زۆریان هەیە لە بەرگەگرتن و قوربانی دان،مەبەستی ئەوە نەبوو تەرکیز بخاتە سەر ئەم جۆرە و ئەوانی دیکە پشتگوێ بخات،پەیوەندی نێوان (الرواحل) و ئەوانی دیکە پەیوەندیەکی تەواوکاریە،گەر وادانێین کە (الرواحل) کۆڵەکەی قەوارەکەیە ئەوە ئەوانی دیکە بیناکە تەواو دەکەن و ووردەکاریەکانی پڕ دەکەنەوە؛هیچ قەوارەیەک بێ کۆڵەکە ڕاناوەستێت و،هیچ قەوارەیەکیش بێ تەواوکاری بەردەوام نابێت.

ما الفرق بين خجل الطفل وضعف شخصيته ؟ كيف أوازن بين تربية ولدي على التسامح وعدم تضييع الحق؟! أفكار عملية لمختلف المراحل.. كيف نرسّخ عقيدة أبنائنا حول فلسطين والأقصى؟ انكفاء النُّخب والقيادات الدعوية معرفة أحوال المدعوين.. طريق المربي للدعوة على بصيرة